"كریستیانۆ كاتی زه‌ماوه‌ندی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ جۆرجینا ئاشكرا كرد"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی پورتوگال، ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ بڕیاریداوه به فه‌رمی زه‌ماوه‌ندی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ جۆرجینا رۆدریگێزی كچه هاورێیه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات و كاتی ئاهه‌نگه‌كه‌شی ئاشكرا كردووه.
رۆژنامه‌ی (كۆرییرۆ دا مانها)ـی پورتوگالی له چاپی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 20 ئه‌یلوولی 2017، ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ بڕیاریداوه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه زه‌ماوه‌ندی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ جۆرجینا رۆدریگێز ئه‌نجام بدات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ ده‌یه‌وێت له هاوینی ساڵی داهاتوو و دوای كۆتایی هاتنی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال بۆ مۆندیالی 2018ـی رووسیا ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ جۆرجینای نمایشكاری ئیسپانیا ساز بكات كه ئێستا دووگیانه.
به گوێره‌ی رۆژنامه پورتوگالییه‌كه، په‌یوه‌ندی به‌هێزی جۆرجینا له‌گه‌ڵ دایكی كریستیانۆ و به‌خشینی سۆز و میهره‌بانی به جۆنیۆرۆی كوڕی كریستیانۆ، هۆكاری سه‌ره‌كی و رازیبوونی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه به جۆرجینا.
كریستیانۆ دوای جیابوونه‌وه‌ی له ئیرینا شایكی رووسی، ماوه‌ی 3 ساڵه په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ جۆرجینا رۆدریگێز هه‌یه و له زۆربه‌ی بۆنه و پشووه‌كان به‌یه‌كه‌وه ده‌بینرێن، دواینجار به‌یه‌كه‌وه سه‌ردانی پورتوگالیان كرد و له یارییه‌كی سپۆرتینگ لیسبۆنا له یاریگه هاوشانی یه‌كتر ئاماده‌بوون.