به‌فه‌رمی سزایه‌كه‌ی سه‌ر یانه‌ی برایه‌تی قورس‌تر كرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی یاری نێوان هه‌ندرێن و برایه‌تی راگه‌یاند كه تێیدا په‌لاماری ناوبژیوان درا و سزای سه‌ر یانه‌ی برایه‌تی قورس‌تر كرا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 16 شووباتی 2019، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا بڕیاری دا دوو یاری دیكه‌ی یانه‌ی برایه‌تی له خولی نایابی كوردستان بۆ سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی شه‌قڵاوه بگوازرێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی برایه‌تی به پێبژاردن به دوو ملیۆن دیناریش سزا درا، جیا له‌وه‌ش هێور مسته‌فا راهێنه‌ری تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی برایه‌تی به‌هۆی په‌لاماردانی ناوبژیوان بۆ 3 مانگ سڕ كرا، به‌مه‌ش بۆ ئه‌م وه‌رزه ناتوانێت یاوه‌ری تیپه‌كه‌ی بكات.
له یاری نێوان هه‌ندرێن و برایه‌تی له گه‌ڕی پازده‌یه‌می خولی نایابی كوردستان كه به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، شه‌ڕ و ئاژاوه له یارییه‌كه روویداوه و په‌لاماری ناوبژیوانی یارییه‌كه درا.