"مۆندیالی 2022 له لایه‌ن توندڕه‌وه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر میوانداریكردنی مۆندیالی 2022 له لایه‌ن قه‌ته‌ر، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ئه‌گه‌ر به خێرایی ناوی خۆی له لیستی تیرۆر ڕه‌ش نه‌كاته‌وه، سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی بۆ میوانداریكردن مۆندیالی 2022 به‌فیرۆ ده‌ڕوات.
ئەمرۆ سێشه‌ممه، 11 ته‌مووزی 2017، رۆژنامەی"تایمز"ـی بریتانیا رایگەیاند لە ئەگەری بەردەوامبوون لە پاڵپشتیکردنی رێکخراوە توندڕەوەکان لە ڕووی دارایەوە، میوانداریكردنی مۆندیالی 2022 له قه‌ته‌ر ده‌سه‌ندرێته‌وه.
رۆژنامەکە باسی لایەنە بەھێزەکانی قەتەر دەکات و نووسیویه‌تی: ھەرچەندە دەوحە خاوەنی سامانێکی زۆرە و له لایه‌ن ئێرانیشه‌وه پارێزگاری لێدەکرێت، بەڵام لەوانەیە ھەوڵ و ماندووبوونەکەی بۆ میوانداریكردنی مۆندیال ھەمووی بە فیرۆ بڕوات.
"تایمز" زیاتر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه ئەگەر قه‌ته‌ر بە خێرای ناوی لە لیسیتی ئەوانەی پاڵپشتی تیرۆر دەکەن رەش نەکاتەوە، ئەوا دەبێت ئامادەبێت بۆ ئەو پەستانەی لە لایەن دەوڵەتانەوە دەخرێتەسەری بۆ سەندنەوەی مۆندیالی ٢٠٢٢.
له راپۆرته‌كه‌دا هێما بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه تا ئێستاش میوانداری کردنی مۆندیالی 2022 له لایه‌ن قەتەر بە ھۆی بەکارھێنانی بەرتیل و گەندەلی جێگه‌ی شک و گومانە بووه، به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش به رێكخراوه تیرورستییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی دیكه مه‌ترسی خستۆته سه‌ر میوانداریكردنی مۆندیالی 2022.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، باس له‌وه كراوه كه حكوومه‌تی قه‌ته‌ر مامەلەی خراپ لەگەڵ ھەزارن کرێکار ده‌كات كه ئێستا بۆ بنیاتنانی یاریگاکان تا ٥ ساڵی دیکە راسپێردراون.
رۆژنامەکە دووپاتی دەکاتەوە لە دواین راپۆرتی ئەمێریکی باسی پارەدارکردنی رێکخراوە تیرۆرستیەکان دەکات لەلایەن قەتەرەوە، کە بە شێوەیەکی گەورە ئەنجامی دەدات، بە تایبەتیش یارمتیدانی رێکخراوی قاعیدە.
پێشتریش میدیاكانی ئه‌مێریكا به مانشێتێكی گه‌وره نووسیبوویان: مۆندیالی ٢٠٢٢ لەلایەن تۆندڕەوەکانەو بە رێوەدەبرێت.
ئاماده‌كردنی: بارزان ئه‌كره‌م