ئه‌فسانه‌یه‌كی ریال مه‌درید پێیوایه بارسێلۆنا ده‌بێته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ
خۆرخی ڤاڵدانۆ ئه‌فسانه‌ی پێشووی ریال مه‌درید، پێیوایه بارسێلۆنا بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه نزیكترین به‌ربژێره.
ڤاڵدانۆ له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی (ئۆندا سیرۆ)ـی ئیسپانیا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه بارسێلۆنا بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه به‌ربژێری یه‌كه‌مه.
ڤاڵدانۆ ده‌شڵێت: لیڤه‌رپوولیش خاوه‌نی تیپێكی به‌هێزه و ده‌رفه‌تی ركابه‌ریكردنی نازناوه‌كه‌ی هه‌یه، له دوای ئه‌ویش یانه‌كانی یوڤێنتۆس و مانچێسته‌ر سیتی به به‌ربژێر بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه ده‌زانم.
ڤاڵدانۆی ته‌مه‌ن 63 ساڵه‌ی ئارجێنتینی پێشتر له نێوان ساڵانی 1984 تا 1987 یاری بۆ ریال مه‌درید كرد و هه‌ر له‌و یانه‌یه‌ش ماڵئاوایی له یاریكردن كرد و دواتر بووه به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی شایانه.