به وێنه.. گواردیۆلا شكست به ئامانجه‌كه‌ی بارسێلۆنا ده‌هێنێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه پێپ گواردیۆلا ده‌یه‌وێت شكست به ئامانجه‌كه‌ی بارسێلۆنا بهێنێت و دی یۆنگ له یانه‌ی ئه‌یاكسه‌وه بگوازێـته‌وه.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پێپ گواردیۆلا به‌رپرسانی مانچێسته‌ر سیتی راسپاردووه كه به هه‌ر نرخێك بێت یاریزانی لاوی ئا‌یاكس دی یۆنگ بگوازنه‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، مانچێسته‌ر سیتی له‌سه‌ر داخوازی گواردیۆلا 80 ملیۆن یۆرۆی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له دی یۆنگ پێشكه‌شی ئه‌یاكس كردووه، ئه‌م نرخه‌ش زۆر زیاتره له‌و ئۆفه‌ره‌ی كه بارسێلۆنا پێشكه‌شی ئه‌م یاریزانه‌ی كردووه.
سه‌رچاوه‌كه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئه‌م نرخه خه‌یاڵییه‌ی مان سیتی بۆ ئه‌م یاریزانه لاوه پاشكشه‌ی به بارسێلۆنا كردووه و یاریزانه‌كه‌ی نزیك كردۆته‌وه له یانه ئینگلیزییه‌كه.
فرینك دی یۆنگی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، وه‌رزی رابردوو له تیپی لاوانه‌وه بۆ تیپی یه‌كه‌می یانه‌ی ئا‌یاكس سه‌رخرا و به ئاستێكی نایاب سه‌رنجی زۆرێك له یانه گه‌وره‌كانی جیهان راكێشاوه، له‌م ماوه‌ی ئه‌م دوو وه‌رزه به‌شداریی له 50 یاری كردووه، 2 گۆڵ و 2 ئاسیستی هه‌یه.