سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ربژێر نه‌كراوه به‌ڵام مێسی ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه‌ی فیفا ده‌بێت
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، لیۆنێل مێسی رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو بۆ به‌شداریكردن له مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاتی زه‌بێست گه‌شتی له‌نده‌ن ده‌كات و ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناوی له لیستی كۆتایی نییه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2018.
بڕیاره 24ـی ئه‌م مانگه كه ده‌كاته دووشه‌ممه‌ی داهاتوو فیفا مه‌راسیمی زه بێست له له‌نده‌ن ساز بكات، بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی پیاوی 2018 هه‌ریه‌كه له كریستیانۆ رۆناڵدۆ، لوكا مۆدریچ و محه‌مه‌د سه‌ڵاح به‌ربژێر كراون.
رۆژنامه‌ی ماركا زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه لیۆنێل مێسی ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه ده‌بێت، له كاتێكدا زۆرینه‌ی كه‌س پێشبینی ئه‌وه‌یان كردووه كه ئه‌ستێره‌كه‌ی بارسا ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه نه‌بێت.
لیۆنێل مێسی كه پێشتر 5 جار خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی بردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ له خه‌ڵاته‌كه بێبه‌ش ده‌بێت، به‌ڵام یه‌كێكه له به‌هێزترین ئه‌و به‌ربژێرانه‌ی كه ناوی له پێكهاته‌ی باشترینی 2018 ده‌بێت.
ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه مێسی بۆیه ده‌چێته مه‌راسیمه‌كه چونكه دڵنیاییه خه‌ڵاته‌كه بۆ كریستیانۆ نابێت و مۆدریچ نازناوه‌كه ده‌باته‌وه، چونكه له مۆندیال كارێكی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كرد.