زێدان: گوێ به بارسێلۆنا ناده‌م و ئه‌گه‌ر 15 خاڵیش له دواوه بین لالیگا ده‌به‌ینه‌وه
زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ئالاڤێس ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یارییه‌كی قورس چاوه‌ڕێیان ده‌كات، به‌ڵام زیزۆ موژده‌ی ئه‌وه‌ش ده‌دات ئه‌گه‌ر به 15 خاڵیش له دواوه بن، ده‌توانن ناسناوی لالیگا ببه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 22 ئه‌یلوولی 2017، زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ئالاڤێس جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه له یارییه‌كانی رابردوو هه‌لی زۆریان له‌ده‌ستداوه، بۆیه نایانه‌وێت چیتر ده‌رفه‌تی دیكه له‌ده‌ست بده‌ن، ده‌شڵێت: ئێمه یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ین و توانای تێپه‌ڕاندنی سه‌رجه‌م بارودۆخێكمان هه‌یه.
زیزۆ له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئێمه وانه‌مان له 3 یارییه‌كه‌ی نێو یاریگه‌ی خۆمان وه‌رگرتووه، به‌شێك له ئه‌نجامه خراپه‌كانیشمان به‌هۆی به‌دبه‌ختییه‌وه بوو، چونكه تاڕاده‌یه‌ك زۆر به‌خت یاوه‌رمان نه‌بوو.
زیزۆ له باره‌ی ناوبژیوانانه‌وه ده‌ڵێت: هه‌رگیز رێگه‌م به‌خۆم نه‌داوه قسه له باره‌ی ناوبژیوانانه‌وه بكه‌م، چونكه ئه‌وانیش مرۆڤن و هه‌ڵه ده‌كه‌ن.
زێدان نیگه‌رانی خۆشی له باره‌ی پێكانه‌كانی یاریزانه‌كانی ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت: پێكانی یاریزانه‌كانم دڵته‌نگی كردووم، بۆ ئه‌م یارییه پشوو به تۆنی كرووس ده‌ده‌م، به‌ڵام بۆ یاریی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر دۆرتمۆند ئاماده ده‌بێـت.
زیزۆ ده‌شڵێت: كه‌ریم بێنزێما له پێكانه‌كه‌ی گه‌ڕاته‌وه، سبه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌شداریی یارییه‌كه ده‌كات یان نا، هه‌ڵبه‌ت به‌و ئاسته‌به‌رزه‌ی گاریس به‌یلیش دڵخۆشم كه پێشكه‌شی ده‌كات.
له كۆتاییه‌كاندا، زیزۆ له باره‌ی چاره‌نووسی یانه‌كه‌ی له‌م وه‌رزه ده‌ڵێت: ئێمه به هه‌مان شێوازی وه‌رزی رابردوو یاری ده‌كه‌ین، هه‌رگیزیش گوێ به خاڵه‌كانی بارسێلۆنا ناده‌م، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر 10 تا 15 خاڵیش له دواوه بین، هیوای بردنه‌وه‌ی ناسناوی لالیگامان هه‌ر ماوه، چونكه ئێستا 33 هه‌فته له لالیگا ماوه و تا كۆتایی ده‌جه‌نگین.
بڕیاره سبه‌ی شه‌ممه، له گه‌ڕی شه‌شه‌می لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 05:15 خوله‌كی ئێواره رووبه‌ڕووی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ببێته‌وه.