كۆنتی بۆ شوێنگره‌وه‌ی لۆپیتیخی به‌ربژێری یه‌كه‌مه
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید له دوایین یاری خۆی له لالیگا به‌رامبه‌ر لیڤانتی دۆڕا، به‌ته‌واوه‌تی پێگه‌ی لۆپیتیخی كه‌و‌تۆته مه‌ترسی و پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت له كورترین ماوه دووربخرێته‌وه.
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌رپرسانی ریال مه‌درید بۆ شوێنگره‌وه‌ی لۆپیتیخی گفتووگۆیان له‌گه‌ڵ ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی كردووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، پێرێز دووشه‌ممه‌ی رابردوو په‌یوه‌ندی به ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی كردووه و له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌رگرتنی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
ریال مه‌درید له دوایین 5 یاری، 4 یاری به‌رامبه‌ر یانه‌كانی سێڤییا، سیسكا مۆسكۆ، ئالاڤێس و لیڤانتی دۆڕاندووه، ئه‌مه‌ش به‌رپرسانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ناچار كردووه كه بیر له راهێنه‌رێكی دیكه بكه‌نه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رادیۆی كادێنا سێری ئیسپانیا، هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه ده‌سته‌ی كارگێری ریال مه‌درید له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی لۆپیتیخی گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتوون و په‌یوه‌ندیان به ئا‌نتۆنیۆ كۆنتیش كردووه.