"بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت ئه‌م یاریزانه بكاته جێنشینی سوارێز"
به گوێره‌ی میدیایه‌كی كه‌ته‌لۆنیا، یانه‌ی بارسێلۆنا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ شوێنگره‌وه‌ی لویس سوارێز، له‌م پێناوه‌یشدا گۆڵكارێكی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیای كردۆته‌وه ئامانج.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆیدا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری لویس سوارێز بێت به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هێرشبه‌رێكی لاوی پۆڵه‌ندی كردۆته ئامانج كه ئێستا پێشه‌نگی گۆڵكارانی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیای گرتووه.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: كرزیاستۆف پیاتیكی ته‌مه‌ن 23 ساڵه‌ی هێرشبه‌ری یانه‌ی جێنوای ئیتاڵیا بۆ شوێنگره‌وه‌ی سوارێز بۆته ئامانجی به‌رپرسانی بارسێلۆنا.
ئه‌م هێرشبه‌ره لاوه له دوایین 8 یاری یانه‌كه‌ی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 13 گۆڵی تۆمار كردووه، له ئێستاشدا به 9 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی سێریای ئه‌ی گرتووه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه سوارێز له دوایین 8 یاری لالیگا ته‌نیا 3 گۆڵی تۆمار كردووه، ئه‌مه‌ش به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی ناچار كردووه كه به دوای شوێنگره‌وه‌ی ئه‌م هێرشبه‌ره ئۆروگواییه‌دا بگه‌ڕێن.