ئینیێستا ته‌نیا مۆدریچ به‌ شایسته‌ی باڵۆن دۆر ده‌زانێت

ئینیێستا په‌یامێكی ئامۆژگاری بۆ ئه‌ستێره‌یه‌كی بارسێلۆنا ده‌نێرێت

ئه‌ندرێس ئینیێستا ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڤیسێل كۆبی ژاپۆنی به‌رگری له‌ عوسمان دێمبلی ده‌كات و داواش ده‌كات هیچ كه‌سێك خه‌ڵاتی باڵۆن دۆره‌كه‌ی مۆدریچ به‌ كه‌م سه‌یر نه‌كات.

ئینیێستا كاپتنی پێشووی بارسێلۆنا له‌ دیمانه‌یه‌كدا كه‌ له‌ پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه‌، جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ره‌خنه‌كان له‌سه‌ر عوسمان دێمبلی كه‌مبكرێته‌وه‌، ده‌شڵێت: خۆ ناكرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ مه‌شقه‌كان دواكه‌وتووه‌ بیكووژین.

ئینیێستا ده‌شڵێت: له‌ هه‌موو بارودۆخێكدا پێویسته‌ هه‌موو یاریزانه‌كانی بارسێلۆنا پابه‌ندی په‌یڕه‌و و ڕێنماییه‌كانی بارسێلۆنا بن، به‌ڵام له‌ هه‌موو دۆخێكدا بارسێلۆنا سیسته‌مێكی زۆر ته‌ندروست و باشی هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ نێوخۆییه‌كانی یانه‌كه‌، بۆیه‌ پێموایه‌ بابه‌تی دێمبلی چاره‌سه‌ركردنی ئاسانه‌ و شایسته‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ به‌رده‌وام گه‌وره‌ بكرێت و باس بكرێت.

ئینیێستا ده‌ڵێت: من ئامۆژگاری دێمبلی ده‌كه‌م پابه‌ند بێت به‌ كات، چونكه‌ ئه‌و یاریزانه‌ بۆ بارسێلۆنا زۆر گرینگه‌.

له‌ باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی پێلێ كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد بوو كه‌ مێسی باشترین یاریزانی جیهان نییه‌، ئینیێستا ده‌ڵێت: نامه‌وێت وه‌ڵامی پێلێ بده‌مه‌وه‌، راسته‌ مێسی به‌ گوێره‌ی ده‌نگدان به‌ پێنجه‌م باشترین یاریزانی جیهان هات، به‌ڵام لای من مێسی باشترین یاریزانی جیهانه‌.

ئینیێستا گوتیشی: ئه‌م قسانه‌ی من واتای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ مۆدریچ شایسته‌ی باڵۆن دۆر نییه‌ و نابێت هیچ كه‌سێك هه‌وڵ بدات ئه‌م خه‌ڵاته‌ی مۆدریچ كه‌م بكاته‌وه‌، هه‌ركه‌سێك به‌ كه‌م سه‌یری خه‌ڵاته‌كه‌ی مۆدریچ بكات كارێكی خراپ ده‌كات، چونكه‌ به‌ شایسته‌یی به‌ده‌ستیهێناوه‌ و وه‌رزێكی سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕ كردووه‌.