ئه‌مشه‌و له دێربی مه‌درید دوو برا له دژی یه‌كتر یاری ده‌كه‌ن
ئه‌مشه‌و له دێربی مه‌درید، دوو برا له دژی یه‌كتر یاری ده‌كه‌ن، لوكاس هێرناندێز یاریزانی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و تیۆ هێرناندێز یاریزانی ریال مه‌درید رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه و دایكی ئه‌م دوو برایه له یارییه‌كه ئاماده ده‌بێت و بۆچوونی خۆی له هاندانی كوڕه‌كانی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 18 نۆڤێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا دیمانه‌یه‌كی كورتی له‌گه‌ڵ دایكی ئه‌م 2 برایه بڵاو كردۆته‌وه.
لاورێنس، خانمێكی فره‌نسییه و دایكی ئه‌م دووبرایه، ده‌ڵێت: ئه‌مشه‌و له یاری دێربی مه‌درید ئاماده ده‌بم و هانی هه‌ردووكیان ده‌ده‌م و هیواداریشم ئازار به‌یه‌كتر نه‌گه‌یه‌نن.
لاورێنس گوتیشی: به كوڕه‌كانم ده‌ڵێم، ئێوه‌م زۆر خۆشده‌وێت، ئاساییه به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاری بكه‌ن، به‌ڵام یه‌كتر ئازار نه‌ده‌ن، چونكه نابێت له‌بیریان بچێت ئه‌وان برای یه‌كترن، هه‌ستێكی زۆر جوانه بۆ من و شانازییان پێوه ده‌كه‌م.
لاورێنس ده‌شڵێت: لوكاس و تیۆ هه‌ردووكیان هێشتا منداڵن، ده‌شزانم له لایه‌ن دیێگۆ سیمیۆنی و زینه‌دین زێدانه‌وه گرینگ‌یان پێ ده‌درێت، راسته هێشتا ده‌رفه‌تی ته‌واویان پێ نه‌دراوه، به‌ڵام پێویست ئارام بگرن.
دایكی ئه‌م دوو یاریزانه گوتیشی: به‌رده‌وام من داوا له كوڕه‌كانم ده‌كه‌م پابه‌ندی مه‌شق و راهێنان بن و خۆیان ماندووبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاستیان پێشبخه‌ن.
تیۆ هێرناندێزی 20 ساڵ و لوكاس هێرناندێزی 21 ساڵ، هه‌ردووكیان به ڕه‌سه‌ن فره‌نسین، سه‌ره‌تا له تیپی ئه‌كادیمیای یانه‌ی (رایۆ مه‌خاداهۆندا) پێگه‌یشتن، دواتر له هاوینی 2007 بۆ تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید گواسترانه‌وه، به‌ڵام تیۆ هاوینی رابردوو له برایه گه‌وره‌كه‌ی دابڕا و جانتایه‌كه‌ی به‌ره‌و یانه‌ی شایانه پێچایه‌وه، هه‌ر دووكیشیان یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسان.