ماڕادۆنا و ئالڤێس ئابڕووی یەکتری دەبەن
K24- هەولێر
دانی ئالڤێس و دیێگۆ ئارماندۆ بە تووندی هێرش دەکەنە سەر یەکدی و بە لێدوانەکانیان ئاىرووی یەکدی دەبەن.
دانی ئالڤێس، بەرگریکاری بڕازیلی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی لەبارەی ماڕادۆناوە دەڵێت 'من ناتوانم لیۆنێل مێسی و دیێگۆ ماڕادۆنا بەراورد بکەم، تۆ ناتوانیت شانازی بە بەدەستهێنانی مۆندیال بە تۆمارکردنی گۆڵێک بە دەست بکەی، من ناتوانم بە کوڕەکەم بڵێم بە دەست مۆندیالم بەدەستهێناوە، من یاریی ماڕادۆنام بە باشی نەبینیوە، بەڵام باش دەزانم هیچ یاریزانێک وەکو مێسی نییە، راستە مێسی مۆندیالی نەبردووەتەوە، بەڵام خاوەنی پێنج تۆپی زێڕینە'.
ماڕادۆنا لە وەڵامی ئەم لێدوانەی ئالڤێسدا زۆر بە تووندی هێرشیکردە سەر بەرگریکارە بڕازیلییەکە و گوتی 'ئالڤێس گەمژە و دەبەنگە، لە یارییەکدا سێ جار پێی بە تۆپ دەکەوێت و هەشت فاول دەکات'.
دالمای کچی ماڕادۆناش هاتە ناو شەڕە لێدوانەکە و لە وەڵامی ئالڤێسدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی 'ئالڤێش تهنیا یهك قسهی راستی كردووه، گوتویەتی بهراورد لهنێوان مێسی و مارادۆنا ناكرێت، چونكه ئهوه پرسیاری نهزانهكانه. با بچێت له یاریزانانی بڕازیل بپرسێت بزانێت مارادۆنا کێیە'.