به ڤیدیۆ... ئارسێناڵ له ماوه‌ی 13 خوله‌ك تیپی به‌رامبه‌ری وێران كرد
یانه‌ی ئارسێتاڵ به‌بێ ئالێكسیس سانچێز له نێو یاریگه‌ی خۆی گۆڵبارانی یانه‌ی كریستال پاڵاسی كرد و یارییه‌كه‌ی به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 20 جه‌نیوه‌ری 2018، له یاریگه‌ی ئیمارات له له‌نده‌ن یانه‌ی كریستال پاڵاس میوانداریی یانه‌ی كریستال پاڵاس كردز
له خوله‌كی 6 ناچۆ مۆنریالی به‌رگریكاری ئیسپانی شریتی گۆڵه‌كانی ئارسێناڵی بڕی، دواتر له خوله‌كی 10 ئالێكس ئه‌یوبی نێجیری گۆڵی دووه‌می بۆ تۆپچییه‌كان زیاد كرد.
له خوله‌كی 13 لۆران كۆسێلینی یانه‌ی ئارسێناڵی كرده خاوه‌نی سێیه‌م گۆڵ، دواتر له خوله‌كی 22 ئالێكسانده‌ر لاكازێتی به تۆماركردنی گۆڵێك كۆتایی به فێستیڤاڵی گۆڵه‌كانی یانه له‌نده‌نییه‌كه هێنا.
یانه‌ی ئارسێناڵ به كۆكردنه‌وه‌ی 42 خاڵ هه‌ر له خانه‌ی شه‌شه‌م مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی كریستال پاڵاس به 25 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له خانه‌ی سێزده‌یه‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ جێگیر بوو.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
1ـ ناچۆ مۆنریال بۆدووه‌مجاره له‌وه‌ته‌ی له ئارسێناڵه له یارییه‌كدا 2 ئاسیست ده‌كات و 94%ـی پاسه‌كانیشی دروست ده‌بێت و له یه‌ك شووتیش گۆڵێك ده‌كات، ژماره‌ی ئاسیسته‌كانی له‌گه‌ڵ پرێمه‌رلیگ گه‌یانده (10) ئاسیست.
2ـ ئالێكسانده‌ر لاكازێتی فره‌نسی، دوای 600 خوله‌ك یه‌كه‌مین گۆڵی له‌م وه‌رزه بۆ ئارسێناڵ كرد.
3ـ ئالێكسانده‌ر لاكازێتی به‌م تاكه گۆڵه‌ی ئه‌مڕۆی له دژی كریستال پاڵاس ژماره‌ی گۆڵه‌كانی یاریزانه فره‌نساییه‌كانی ئارسێناڵی گه‌یاند (500) گۆڵ له پرێمه‌رلیگ، دیارترین گۆڵكاره فره‌نساییه‌كانی مێژووی ئارسێناڵ پێكهاتوون له 1ـ (هێنری 175 گۆڵ)، 2ـ (ئۆلیڤه‌ر جیرۆ 73 گۆڵ)، 3ـ (رۆبێرت پیرێس 62 گۆڵ)، 4ـ (سیلڤاین ویلتۆرد 32 گۆڵ)، 5ـ (پاتریك ڤیێرا 28 گۆڵ)، 6ـ (نیكۆلاس ئانێلكا 23 گۆڵ).
4ـ ئارسێناڵ چواره‌مجاره له مێژوودا ده‌توانێت له ماوه‌ی 13 خوله‌ك 3 گۆڵ تۆمار بكات.