مێسی بۆ باشترین یاریزانی جیهان ده‌نگی به كریستیانۆ داوه
دوای 10 ساڵ یاریزانێكی دیكه‌ی نوێ، جیاواز له كریستیانۆ و مێسی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌ویش لوكا مۆدریچی كرواتی بوو، پاشان ده‌ركه‌وت مێسی ده‌نگی به كریستیانۆ داوه.
دوای ئه‌وه‌ی لوكا مۆدریچ به زۆرینه‌ی 29%ـی ده‌نگه‌كان خه‌ڵاتی زه‌بێستی تایبه‌ت به باشترین یاریزانی 2018 برده‌وه، ده‌ركه‌وت كه لیۆنێل مێسی وه‌ك كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا 3 ده‌نگی بۆ باشترین یاریزانی 2018 داوه، ده‌نگی یه‌كه‌می بۆ لوكا مۆدریچ بووه، ده‌نگی دووه‌م بۆ كلیان مباپێ و هی سێیه‌می بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆیه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ده‌نگی كریستیانۆ وه‌ك كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال بۆ (رافایل ڤاران، لوكا مۆدریچ و ئانتوان گریزمان) رۆیشتووه.