ریال مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو هه‌وڵ بۆ كڕینی ئه‌م یاریزانه ده‌ده‌ن
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، سكۆلاری به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی له گواستنه‌وه‌ی زستانه ئیدین دزیكۆ بگوازنه‌وه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 19 نۆڤێمبه‌ری 2018، ئاشكرای كردووه كه ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت دزیكۆی هێرشبه‌ری بۆسنی یانه‌ی رۆما بۆ ریزه‌كانی گوازێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه فلۆرێنتینۆ پێرێز هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی دزیكۆ ده‌دات، ته‌نانه‌ت له گواستنه‌وه‌ی هاوینی رابردوو ریال مه‌درید به فه‌رمی گرێبه‌ستی پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام یانه ئیتاڵیاییه‌كه ئۆفه‌ره‌كه‌ی یانه‌ی شایانه‌ی ره‌ت كرده‌وه.
ئیدین دزیكۆی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له هاوینی 2016 له یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به به‌های 15 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی رۆما گواسترایه‌وه.
دزیكۆ له‌گه‌ڵ گورگه‌كانی رۆما به‌شداری 154 یاری كردووه، 80 گۆڵ و 32 ئاسیستی تۆمار كردووه.