كاسیاس وه‌ڵامێكی توندی مۆرینهۆ ده‌داته‌وه‌

ده‌ڵێت: پێم سه‌یره‌ بۆ مۆرینهۆ واز له‌ راهێنه‌رایه‌تی ناهێنێت

ئیکەر کاسیاس گۆڵپارێزی ئیسپانی یانەی پۆرتۆی پۆرتوگال وەڵامی خۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی دەداتەوە.

دوای ئەوەی مۆرینیۆی راهێنەری پۆرتوگالی یانەی مانچیستەر یونایتدی ئینگڵاند لە چاوپێکەوتنێکدا گووتبوی کە کاسیاس کۆتایی بە کاروانی وەرزشی هاتووە و پێویستە واز لە یاریکردن بهێنێت.

 گۆڵپاریزی ئیسپانی لە تویتێکدا وەڵامی ئەم قسانەی راهێنەری پۆرتوگالی دایەوە و نووسیویەتی: '' کەسێک گوتوویەتی کە کۆتایی بە کاروانەکەم هاتووە، منیش لەگەڵ ئەم قسەیەم، بەڵام پرسیاری منیش ئەوەیە، بۆ ئەو کەسە كه‌ بە کەڵکی راهێنەرایەتی نه‌ماوه‌ بۆ وازناهێنێت؟. كه‌ی ده‌بێت واز له‌و یانه‌یه‌ به‌هێنێت..؟

ئەم دوو کەسایەتیە پێش چەند ساڵ کاتێک لە ریزەکانی ریال مەدرید بوون کێشەیان لەگەڵ یەکتری هەبووە و تا ئێستاش راستەوخۆ و ناراستەوخۆ قسە لەسەر یەکتری دەکەن.