به ڤیدیۆ: پێش كلاسیكۆی زه‌وی، ریال مه‌درید له سانتیاگۆ تێكشكا
له گه‌ڕی نۆیه‌می لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید تووشی سێیه‌مین شكست بوو، دوای ئه‌وه‌ی له نێو یاریگه‌ی خۆی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك به یانه‌ی لیڤانتی دۆڕا.
ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی لیڤانتی كرد، له خوله‌كی 6 حۆزێ لویس مۆرالیس گۆڵی پێشكه‌وتنی له دژی ریال مه‌درید تۆمار كرد و هانده‌رانی بێرنابیۆی كپ كرد.
دوای 13 خوله‌ك، رۆجێر مارتی سێلڤادۆر له رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ لیڤانتی دوو هێنده لێ‌كرد.
دواتر سیسته‌می ڤار گۆڵێكی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ره‌ت كرده‌وه و گێمی یه‌كه‌م به ئه‌نجامی 2 گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی لیڤانتی كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م مارسێلۆ دوای 7 كاتژمێر و 45 خوله‌ك ریال مه‌دریدی كرده خاوه‌نی یه‌كه‌مین گۆڵ.
یانه‌ی ریال مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به 14 خاڵ بۆ خانه‌ی پێنجه‌م دابه‌زی، له به‌رامبه‌ردا لیڤانتی به 13 خاڵ بۆ خانه‌ی حه‌وته‌م هه‌ڵكشا.