"هیگواین په‌یوه‌ندی به چێڵسی ده‌كات"
دوای په‌یوه‌ندی كردنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ به یۆڤینتۆس ده‌نگۆی رۆیشتنی هیگواین له‌یانه‌كه زیاتر بووه‌و رۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا ده‌ڵێن: په‌یوه‌ندی كردنی هیگواین به چێڵسی ته‌نیا له‌سه‌ر كات ماوه و له دوای یه‌كلا كردنه‌وه‌ی راهینه‌ر بۆ یانه‌كه، هیگواین سێریا ئه‌ی به‌ره‌و پرێمه‌رلیگ جێدێڵیت.
یۆڤینتۆسیش دوای گواستنه‌وه‌ی رۆناڵدۆ نه‌رمی له‌ده‌ستبه‌رداربوون له‌هیگواین نواندووه.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی ماوریسیۆ ساری به راهێنه‌ری چێڵسی راسته‌وخۆ له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی هیگواین بۆ یانه له‌نده‌نییه‌كه راده‌گه‌یه‌نن.
هیگواینی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له هاوینی 2016 به بڕی 81 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده یوڤێنتۆس، پێشتر هیگواین، له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید 122 گۆڵی كرد بوو، له‌گه‌ڵ ناپۆلی 92 گۆڵ، له كۆی 105 یاری له‌گه‌ڵ یوڤی 55 گۆڵی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان بۆ خانمه پیره‌كه تۆمار كردووه.