ئه‌مشه‌و یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا ده‌كرێت
ئه‌مشه‌و یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا له هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا و به ناوبژیوانیه‌تی خۆزێ هێرناندێز له یاریگه‌ی كامپ نووی تایبه‌ت به بارسا له كات 12:00ـی شه‌و به‌ڕێوه ده‌چێـت.
له یاریی چوونی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا به دوو گۆڵی سوارێز و مونیر حه‌دادی یارییه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی برده‌وه.
یانه‌ی بارسێلۆنا پێشتر 11 جار جامی سووپه‌ری ئیسپانیای بردۆته‌وه، له 2010 له‌گه‌ڵ سێڤییا له‌م جامه به‌یه‌ك گه‌یشتوون و بارسا بووه پاڵه‌وان.