به فه‌رمی ریال مه‌درید له فیفا سكاڵا له‌سه‌ر ئینته‌ر میلان تۆمار ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو رایگه‌یاند كه یانه‌ی ریال مه‌درید به‌هۆی لوكا مۆدریچ له فیفا سكاڵا له‌سه‌ر ئینته‌ر میلان تۆمار ده‌كات.
پێگه‌ی ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئینته‌ر میلان به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی و به‌دزی و به‌بێ ئاگای ریال مه‌درید هه‌وڵی رازیكردنی لوكا مۆدریچی داوه، بۆیه یانه‌ی شایانه له فیفا سكاڵا له‌سه‌ر یانه‌ی ئیتاڵیاییه‌كه تۆمار ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی روون كردۆته‌وه كه ریال مه‌درید له كورترین ماوه مووچه‌ی ساڵانه‌ی مۆدریچ زیاد ده‌كات و ئاماده نییه به كه‌متر له 750 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری مۆدریچ بێت كه نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یه‌تی.
له ماوه‌كانی رابردوو هه‌واڵی په‌یوه‌ندیكردنی لوكا مۆدریچ به یانه‌ی ئینته‌ر میلان گه‌رم بوو، به‌ڵام به‌هۆی به‌رزی نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئینته‌ر میلان له هه‌وڵه‌كانی شكستی هێنا و مۆدریچیش به فه‌رمی مانه‌وه‌ی له ریال مه‌درید راگه‌یاند.