"لۆپیتیخی به‌رامبه‌ر بلباو هه‌ڵه‌یه‌كی كرد، به‌ڵام یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی زوو بۆی راست كرده‌وه"
جۆلیان لۆپیتیخی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له یاری رابردووی له لالیگا بڕیارێكی خۆی له‌سه‌ر قسه‌ی یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی گۆڕی، پێشنیاری یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی به‌سوود بۆ ریال مه‌درید شكایه‌وه.
له گه‌ڕی چواره‌می لالیگا، یاریی نێوان ئاتڵێتیك بلباو و ریال مه‌درید به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاشكرای كرد، جۆلیان لۆپیتیخی له خوله‌كی 58 داوای له ئیسكۆ كرد خۆی گه‌رم بكات و بچێته شوێنی گاریس به‌یل، به‌ڵام ئا‌لبێرت سیلادێسی یاریده‌ده‌ری راسته‌وخۆ بیرۆكه‌یه‌كی خسته‌ڕوو و قسه‌یه‌كی له بنگوێی لۆپیتیخی چرپاند و داوای لێ‌كرد ئیسكۆ بخاته شوێنی مۆدریچ نه‌ك به‌یل.
لۆپیتیخی راسته‌وخۆ بڕیاره‌كه‌ی گۆڕی و ئیسكۆی نارده نێو یاریگه و مۆدریچی هێنایه ده‌ره‌وه، راسته‌وخۆ 2 خوله‌ك دوای ئه‌م گۆڕانكارییه ئیسكۆ گۆڵی كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر بلباو یه‌كسان كرده‌وه.