مێسی لوتكه‌ی گۆڵكارانی 2018ـی گرتووه
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا به تۆماركردنی 47 گۆڵ ریزبه‌ندی گۆڵكارانی 2018ـی گرتووه و نزیكترین ركابه‌ریش له مێسی كریستیانۆ و لیڤاندۆڤسكییه.
به گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاوی كردۆته‌وه، مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا و هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا 47 گۆڵی به درێژایی ساڵی 2018 تۆمار كردووه.
له پله‌ی دووه‌م، هه‌ریه‌ك له كریستیانۆ رۆناڵدۆ و رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی دێت كه هه‌ریه‌كه‌یان 45 گۆڵیان له‌گه‌ڵ یانه و وڵاته‌كانیان تۆمار كردووه.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح هێرشبه‌ری میسری به 41 گۆڵ له ریزبه‌ندی چواره‌م دێت، له پله‌ی پێنجه‌م هاری كه‌ین كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند و یانه‌ی تۆتێنهام دێت به 38 گۆڵ.
هه‌ریه‌ك له گریزمان و لویس سوارێز له پله‌كانی شه‌شه‌م و حه‌وته‌م به 37 گۆڵ ده‌بینرێن، نێیمار به 34 گۆڵ پله‌ی هه‌شته‌می گرتووه، كاڤانی و مباپێ هه‌ریه‌كه‌یان به 33 گۆڵ له پله‌كانی نۆیه‌م و ده‌یه‌م دێن.