گواردیۆلا له‌وه‌ته‌ی هاتۆته مانچێسته‌ر سیتی به‌م پرسیاره توڕه ده‌بێت
پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له پرێس كۆنفراسێكدا پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رامبه‌ر سه‌نده‌رلاند، دیسان بێزاری و توڕه‌یی خۆی له دژی ئه‌م پرسیاره ده‌ربڕی كه به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی ده‌كه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، له‌وه‌ته‌ی گواردیۆلا هاتۆته مانچێسته‌ر سیتی به‌رده‌وام رۆژنامه‌نووسه‌كان به ناوهێنانی ئه‌گوێرۆ و چوونی بۆ ریال مه‌درید گواردیۆلا توڕه ده‌كه‌ن.
له دوایین پرێس كۆنفرانسه‌كه‌یدا، رۆژنامه‌نووسێك پرسیار له گواردیۆلا ده‌كات و ده‌ڵێت: هاتنی گابڕێل خیسۆس چوونی ئه‌گوێرۆ بۆ ریال مه‌درید خێراتر ده‌كات، تۆ له‌مباره‌یه‌وه پیپ چی ده‌ڵێیت؟
گواردیۆلا به توڕه‌یی و بێزارییه‌وه دێته ده‌نگ و ده‌ڵێت: نامه‌وێت وڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌مه‌وه، چونكه پێشتر روونكردنه‌وه‌م له باره‌ی داوه.
دیسان رۆژنامه‌نووسێكی دیكه له پیپ ده‌پرسێت: ده‌كرێت دڵنیایی بده‌یت كه ئه‌گوێرۆ له هاوینی داهاتوو ناچێته ریال مه‌درید؟
گواردیۆلا به توڕه‌ییه‌وه ده‌ڵێت: هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت مانچێسته‌ر سیتی جێبهێڵێت ده‌رگا كراوه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تۆ پرسیاری له‌باره‌یه‌وه ده‌كه‌یت یاریزانی سه‌ره‌كی ئێمه‌یه.
بڕیاره سبه‌ی له گه‌ڕی 27ـه‌مینی پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له كاتژمێر 19:00 له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی سه‌نده‌لاند بێته‌وه.