رۆناڵدینهۆ: بارسێلۆنا رێگه‌یه‌كی كورتی ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاواته‌كه‌ی بگات

رۆناڵدینهۆ: ئه‌گه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد گۆڵێك بكات بارسێلۆنا یارییه‌كه‌ ده‌ته‌قێنێته‌وه‌

رۆناڵدینهۆ ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بڕازیل و بارسێلۆنا پێیوایە کە بارسا رێگەیەکی کورتی لە پێش ماوە بۆ گەیشتن بە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەڵام بردنەوەی یاری رابردوو مانای ئەوە نییە ئەوان هەموو شتێکیان یەکلا کردۆتەوە.

رۆناڵدینهۆ مایسترۆی پێشووی یانه‌ كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ ده‌ڵێت: بارسێلۆنا ئەوەی ویستی لە یاری چوون لە یاریگەی ئۆڵترافۆرد ئەنجامیدا و توانی بردنەوەیەکی گرنگ بەدەست بێنێت، هەر ئەمەش وایکردووە ئەرکیان بۆ یاری گەڕانەوە ئاسانتر بێت.

رۆناڵدینهۆ ده‌شڵێت: بارسا ئەگەر بیەوێت لەم یارییەشدا براوە بێت، پێویستە گۆڵی یەکەم بکەن، بەڵام من لەو بروایەدام بارسا رێگەیەکی کورتی لە پێش ماوە بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاواته‌كه‌ی بگات و بلیتی گەیشتن بە قۆناخی پێش کۆتایی ببڕێت.

یاریزانانی مان یو ئەگەر بێت و گۆڵی یەکەمی یارییەکە بکەن، پێموایە ئەو کات یاریگە دەتەقێتەوە و یاریزانانی بارسا لێیان هەڵدەگەرێنەوە و یارییەکە دەبەنەوە.