سبەی پاولینهۆ دەگاتە بارسێلۆنا
K24- هەولێر
سبەی دووشەممە پاولینهۆ دەگاتە بارسێلۆنا و لە ئێستاوە یاریزانانی یانەی گوانگژۆی چینی ماڵئاوایی لەو ناوەڕاستکارە بڕازیلییەی یانەکەیان دەکەن.
پاولینهۆ بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی چوار وەرز پەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆناوە دەکات و رۆژنامەکانی سپۆرت و مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی لە ژمارەی ئەمڕۆیاندا ئاشکرایانکردووە، هەموو شتێک تەواو و بووە گرێبەستەکەی پاولینهۆ کۆتایی هاتووە.
پاولینهۆی 29 ساڵان دوای سیمیدۆ و دیۆلۆفیۆ دەبێتە سێیەم گرێبەستی ئەم هاوینەی بارسێلۆنا و لەوانەیە بتوانێت لە یاریی گەڕانەوەی جامی سووپەری ئیسپانیا شەوی چوارشەممە لە مەدرید وەکو یاریزانی بارسێلۆنا ئامادە بێت.