چوونی نێیمار بۆ ریال مه‌درید خه‌ریكه ده‌بێته راستی
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا دووپاتی ده‌كاته‌وه نێیمار دا سیلڤای به‌رازیلی هاوینی داهاتوو ده‌بێته یاریزانی ریال مه‌درید.
رۆژنامه‌ی ماركا له ژماره‌ی ئه‌مرۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه نێیمار له‌په‌یوه‌ندیكردنی به ریال مه‌درید په‌شیمان نه‌بووه‌ته‌وه‌و ئێستاش كار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌كات.
ماركا نووسیوویه‌تی: باوكی نێیمار، بینی زاهاڤی بریكاری كاره‌كانی نیمۆی راسپاردووه له‌ژێره‌وه كاره‌كان بكات و هه‌موو شتێك بكات بۆ ئه‌وه‌ی نێیمار بگوازێته‌وه ریال مه‌درید.
به‌پێی سه‌رچاوه ئیسپانییه‌كه بێت، نێیمار دوای مۆندیال په‌یوه‌ندی كردنی به ریال مه‌درید یكلا ده‌بێته‌وه‌و پاریس سانجێرمان جێدێڵێت.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه هه‌فته‌ی رابردوو ناسر خلێفی سه‌رۆكی سانجێرمان مانه‌وه‌ی نێیماری بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی راگه‌یاند، ته‌نانه‌ت نێیماریش له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبووك دڵنیایی دایه هانده‌رانی كه له یانه‌كه‌ی ناڕوات.
له به‌رامبه‌ردا رۆژنامه‌ی ماركا، پێیوایه ئه‌م قسانه‌ی نێیمار ته‌نیا بۆ فریودانه و بڕیاری رۆیشتنی بۆ ریال مه‌درید داوه.