به فه‌رمی برایه‌تی سزایه‌كی قورسی به‌سه‌ردا سه‌پا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان چاره‌نووسی دوو یارییه‌كه‌ی برایه‌تی له گه‌ڕی یه‌كه‌م و دووه‌می خولی نایابی كوردستان یه‌كلایی كرده‌وه و هه‌ر دوو یارییه‌كه‌ی به دۆڕاندن بۆ هه‌ژمار كرا.
ئه‌مرۆ شه‌ممه، 10 نۆڤێمبه‌ری 2018، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا و به‌پێی رێنماییه‌كان و به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریاندا هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی برایه‌تی له ده‌ستپێكی خوله‌كه به‌رامبه‌ر یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و هه‌ندرێن به دۆڕاو بۆی هه‌ژمار بكرێت.
یانه‌ی برایه‌تی له دوو یاری سه‌ره‌تای خوله‌كه‌دا به‌شداری یارییه‌كانی نه‌كرد و سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانی خۆی هه‌ڵپه‌سارد، دواتر و كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان چاره‌سه‌ر كرد و له گه‌ڕی سێیه‌می خوله‌كه گه‌ڕایه‌وه و رووبه‌ڕووی گازی باكوور بووه‌وه و یارییه‌كه‌ی دۆڕاند، دوێنێ هه‌ینیش له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداری نه‌ورۆزی كرد و یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
دوای ئه‌م بڕیاره له ئێستادا یانه‌ی برایه‌تی له كۆی 4 یاری ته‌نیا خاوه‌نی یه‌ك خاڵه و له دوایین پله‌ی ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت.