به فه‌رمی یانه‌ی هه‌ولێر راهێنه‌ره عه‌ره‌به‌كه‌ی دوورخسته‌وه
یانه‌ی هه‌ولێر به فه‌رمی راهێنه‌ره عه‌ره‌به‌كه‌ی دوورخسته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌یان به عومه‌ر مه‌جیدی یاریده‌ده‌ر و راهێنه‌ری پێشووی هه‌ولێر سپارده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، یانه‌ی هه‌ولێر دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له به فه‌رمی دوورخستنه‌وه‌ی عه‌لی وه‌هابی راهێنه‌ریان راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی گه‌ڕانه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ خولی نایاب كه‌وتۆته مه‌ترسی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر بڕیاردرا عومه‌ر مه‌جید به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه وه‌ربگرێت، رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتووش راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه ده‌كات له خولی پله‌یه‌كی عێراق به‌رامبه‌ر یانه‌ی دیفاع مه‌ده‌نی، چاره‌نووسی هه‌ولێر بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ خولی نایاب په‌یوه‌سته به ئه‌نجامی ئه‌م یارییه، كه تێیدا هه‌ولێر به بردنه‌وه ده‌توانێت بلیتی گه‌یشتن به خولی نایاب ببڕێت.
عه‌لی وه‌هاب له ناوه‌راستی خولی نایابی وه‌رزی رابردوو په‌یوه‌ندی به یانه‌ی هه‌ولێر كرد، له خولی نایابی كوردستان ئه‌نجامه‌كانی جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هانده‌ران و ده‌سته‌ی كارگێری نه‌بوو، له خولی پله‌یه‌كی عێراقیش له كۆی 4 یاری، 2 بردنه‌وه و 2 یه‌كسانبوونی هه‌یه و مه‌ترسی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ خولی نایاب له‌سه‌ره.