لویس سوارێز تووشی پێکان بوو

لە هەڵبژاردەکەی دادەبڕێت

لویس سوارێز تووشی پێکان بووە و بەشداریی دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای ناکات.
یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمی ئاشکرایکردووە، سوارێز لە ئەژنۆی راستی هەست بە ئازار دەکات و هەفتەی داهاتوو لە کۆمەڵگەی وەرزشی گامبەر چارەسەر وەردەگرێت و مەشقی تایبەت دەکات بۆ ئەویە بتوانێت دووبارە بگەڕێتەوە یاریکردن.
سوارێز بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، ناتوانێت پەیوەندیی بە ریزی هەڵبژاردەکەیەوە بکات و لە یاریی دۆستانەی بەرامبەر کۆریای باشوور و ژاپۆن ئامادە نابێت، پێکانەکەی سوارێز لەکاتێکدایە، ئەو هێرشبەرە ئۆرۆگواییە شەوی رابردوو بەرامبەر ڤاڵێنسیا یارییەکەی تەواوکرد و تاکو دوایین خولەک بەردەوام بوو.