به فه‌رمی، یانه‌ی هه‌ولێر به براوه‌ی یارییه‌كه‌ی میسان ده‌ستنیشان كرا
دوای ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی دوێنێی نێوان هه‌ولێر و میسان له گه‌ڕی سێیه‌می خولی پله‌یه‌كی عێراق له گێمی دووه‌م كێشه‌ی تێكه‌وت و ته‌واو نه‌كرا، دوای لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون به‌پشت به‌ستن به راپۆرتی سه‌رپه‌رشتیاری یاری و ناوبژیوانان، یانه‌ی هه‌ولێر به براوه‌ی یارییه‌كه ده‌ستنیشان كرا.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر لێژنه‌ی پێشبڕكێیه‌كان له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به‌پێی مادده‌ی (10)ـی سزادان و بڕگه‌ی 5 بڕیاردرا ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و میسان به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی هه‌ولێر دابندرێت، به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی هه‌ولێر به كۆكردنه‌وه‌ی 7 خاڵ شوێنی خۆی له لوتكه‌ی خوله‌كه پته‌وتر كرد.
جیا له‌وه‌ش لێژنه‌كه زنجیره‌یه‌ك سزای قورسی به‌سه‌ر یانه‌ی میسان دا سه‌پاند، دیارترینیان، سڕكردنی (ئه‌سیر كه‌ریم) یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی میسان تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه و ناتوانێت یاوه‌ری تیپه‌كه‌ی بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا یاریزانی یانه‌ی میسان به‌هۆی ئه‌وه‌ی تفی به ناوبژیوانی یارییه‌كه دا كرد بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز له یاریكردن سڕ كرا.