به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو هه‌واڵی دوورخرانه‌وه‌ی مێسی بڵاو كرایه‌وه
پێش یارییه دۆستانه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی ئارجێنتینا و ئیتاڵیا، هه‌واڵی پێكان و دوورخرانه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی بڵاو كرایه‌وه
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 23 مارسی 2018، رۆژنامه‌ی ئۆڵی ئارجێنتینا له راپۆرته هه‌واڵێكدا رایگه‌یاند كه لیۆنێل مێسی به ته‌واوه‌تی بۆ یارییه‌كه ئاماده نییه و له موسلكه‌كانی ئازاری هه‌یه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، خۆرخی سامپاولی راهێنه‌ری تانگۆ بڕیاریداوه ئه‌گه‌ر مێسی به رێژه‌ی 100% له ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه بۆ یارییه‌كه ئاماده نه‌بێت، به‌شداری پێ نه‌كات، چونكه نایه‌وێت پێش مۆندیال سه‌ركێشی به ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بكات.
هه‌مان سه‌رچاوه كه له هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ نزیكه، پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه سامپاولی له شوێنی مێسی به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاری به ئیڤێر بانبگا بكات.
بڕیاره له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و، ھەڵبژاردەكانی ئارجێنتیناو ئیتالیا لە ئینگلاند و لە یاریگای ئیتیحادی تایبه‌ت به یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به‌یه‌ك بگه‌ن، ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌یه لەرابردوو 8 جار رووبه‌رووبوونەتەوە ھەر لایەك و 3 بردنەوە و دوو یەكسان بوونیان ھەیه.