دوای بردنه‌وه‌كه‌یان له مالاگا ریال مه‌درید ریكۆردێكی سه‌یری تۆمار كرد
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی (لا رۆزالیدا)ـی تایبه‌ت به یانه‌ی مالاگا سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، ریكۆردێكی سه‌یریشی نووسیه‌وه..
له گه‌ڕی 32ـه‌می لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له یانه‌ی مالاگای برده‌وه، به‌مه‌ش یانه‌ی ریال مه‌درید بووه تاكه یانه له لالیگا كه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی زۆرترین خاڵ كۆ ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، ریال مه‌درید له‌م وه‌رزه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی 16 یاری كردووه و 34 خاڵی كۆكردۆته‌وه، له كاتێكدا له نێو یاریگه‌ی خۆی له 16 یاری 33 خاڵی به‌ده‌ستهێناوه.
ریال مه‌درید له‌م وه‌رزه له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ 10 یاری بردۆته‌وه، 3 به‌رامبه‌ربوونی به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا، لیڤانتی و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید هه‌یه و 3 شكستیشی هه‌ر له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر ریال بێتیس، بارسێلۆنا و ڤیاریال تۆمار كردووه.