به فه‌رمی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند ناوی 23 یاریزانی بۆ مۆندیال راگه‌یاند
گاریس ساوزگه‌یت راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند لیستی كۆتایی یاریزانه‌كانی بۆ مۆندیالی 2018ـی رووسیا بڵاو كرده‌وه كه 29 رۆژی ماوه ده‌ستپێبكات.
راهێنه‌ری ئینگلاند ناوی ئه‌و 23 یاریزانه‌ی ئاشكرا كرد كه به‌شداریی له مۆندیال ده‌كه‌ن كه تێیدا ناوی هه‌ریه‌ك له واین روونی، جۆی هارت و جاك ویشله‌ری له لیسته‌كه‌دا نییه.
لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی مۆندیال
گۆڵپارێز: جاك بولاند، جۆردان پیكفۆرد و نی‌ك پۆپ
به‌رگریكاران: ئالێكسانده‌ر ئارنۆلد، گاری كاهێل، فیل جۆنز، هاری ماگێر، دانی رۆز، جۆن ستۆنز، كیران تریپییه، كایل واڵكه‌ر، ئاشلی یۆنگ.
ناوه‌راستكاران: دێلی ئالی، فابیان دێلف، جۆردان هێنده‌رسۆن، خێسی لینگارد، رۆبن لۆفتس، ره‌جیم ستێرلینگ.
هێرشبه‌ران: هاری كه‌ین، ماركۆس راشفۆرد، جیمی ڤاردی و دانی وێلباك.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند ناوی 5 یاریزانی دیكه‌ی وه‌ك یه‌ده‌گ بڵاوی كردۆته‌وه، تا له ئه‌گه‌ری هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو و پێكانی یاریزانان ئه‌م 5 یاریزانه شوێنیان بگرێته‌وه كه پێكهاتوون له (تۆم هیتۆن ـ بێرنلی)، (جه‌یمس تاركۆڤسكی ـ بێرنلی)، (لویس كووك ـ بورنماوس)، (جه‌یك لیڤمۆر ـ وێست هام)، (ئاده‌م لالانا ـ لیڤه‌رپوول).