به ڤیدیۆ.. سه‌ردار ئه‌زموون ئێرانی گه‌یانده قۆناخی 16ـی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا
له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌می جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیای 2019، هه‌ڵبژارده‌ی ئێران دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد و به فه‌رمی بلیتی قۆناخی داهاتووی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی بڕی.
ئێران له دووه‌مین یاری خۆی رووبه‌ڕووی ڤێتنام بووه‌وه و یارییه‌كه‌شی به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام برده‌وه، هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ش له لایه‌ن سه‌ردار ئه‌زموونی هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی رۆبن كازانی رووسیا تۆمار كرا، به‌مه‌ش سه‌ردار ئه‌زموون تاكه یاریزانه له‌م پاڵه‌وانێتییه 3 گۆڵ تۆمار بكات.
له یارییه‌كی دیكه‌ی هه‌مان كۆمه‌ڵه‌دا پاش كه‌مێكی تر یه‌مه‌ن و عێراق به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به یه‌كسانبوون راسته‌وخۆ هاوشانی ئێران بۆ قۆناخی داهاتوو سه‌ر ده‌كه‌وێته و یه‌مه‌ن و ڤێتنامیش به فه‌رمی ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌كه‌ن.
هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له دوایین یاری قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو رووبه‌ڕووی عێراق ده‌بێته‌وه.