بە ڤیدیۆ.. ئاگاتان لێیە شەوی رابردوو هاندەرانی بارسێلۆنا چیان بۆ مێسی کرد؟

هاندەرانی بارسێلۆنا: خودایە پاشایەکەمان بپارێزە
kurdistan24.net

پێش دەستپێکی یارییەکەی دوێنێی بارسێلۆنا و چێڵسی، هاندەرانی بارسێلۆنا بە بەرزکردنەوەی بانەرێک دوعایان کرد خودا میسییان بۆ سەلامەت بکات.
هاندەرانی بارسێلۆنا پێش یارییەکەی شەوی رابردوو بانەرێکیان بەرزکردبووەوە، نووسیبوویان (خودایە پاشایەکەمان بپارێزە)، کە هەمیشە هاندەرانی بارسێلۆنا لیۆ بە پاشای یانەکەیان ناوزەد دەکەن.
مێسی لە یارییەکە دوای دوو خولەک و ٨ چرکە خێراترین گۆڵی لە کاروانی وەرزشی خۆی تۆمارکرد و وەڵامی هاندەرنای یانەکەی دایەوە، جگە لە دروستکردنی گۆڵێک بۆ عوسمان دێمبلی، لیۆ لە نیوەی دووەم گۆڵێکی دیکەشی تۆمارکرد، کە گۆڵی ژمارە 100ی بوو لە چامپیۆنزلیگ و بووە یەکەم یاریزان بە 123 یاری ئەوەندە گۆڵ لە خولەکە تۆمار بکات.