قسەیەکی ناخۆش لە ئینیێستاوە بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا

ئینیێستا: هێشتا لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم نەگەیشتووینەتە رێککەوتن

K24- هەولێر

ئاندرێس ئینیێستا رەتیدەکاتەوە هیچ رێککەوتنێکی لەگەڵ بەرپرسانی بارسێلۆنا کردبێت لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

دوای ئەوەی جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی رایگەیاند، ئینیێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا درێژ دەکاتەوە و لە بارسا واز لە یاریکردن دەهێنێت، بەڵام ئینیێستا لە وەڵامی ئەو لێدوانەی بارتۆمیۆ لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی سپۆرت رەتیکردەوە لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی گەیشتبنە رێککەوتن.

ئینیێستای 33 ساڵان کە ئێستا لەلایەن یۆڤێنتۆسی ئیتاڵییەوە گرنگی پێدەدرێت، پێشتر رایگەیاندبوو 'هێشتا گرێبەستەکەم نوێ نەکردووەتەوە، هەست بە جۆرە شتێکی تایبەت دەکەم، بەڵام من بە سرووشتی وەریدەگرم، چونکە سێ ساڵ پێش ئێستا پێشبینی ئەوەم دەکرد'.