كریستیانۆ به‌هۆی 4 هۆكاره‌وه ئاره‌زووی جێهێشتنی ریال مه‌دریدی زیاد بووه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌هۆی 4 هۆكاره‌وه بڕیاریداوه له هاوینی 2018 له یانه‌ی شایانه بڕوات.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا گومانی له‌سه‌ر رۆیشتنی كریستیانۆ له ریال مه‌درید دروست كردووه، ئه‌م 4 خاڵه‌ی خواره‌وه‌ی كردۆته به‌ڵگه‌ی رۆیشتنی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه له یانه‌ی مێرنگی.
1ـ ریال مه‌درید هاوینی رابردوو به 140 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌ستی پێشكه‌شی كلیان مباپێ كرد، به نیازن له هاوینی داهاتوو دیسان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هێره‌شبه‌ره لاوه‌ی یانه‌ی مۆناكۆ بچنه‌وه سه‌رهێڵ كه ئه‌م وه‌رزه مباپێ به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌كات، ئه‌م بابه‌ته‌ش كریستیانۆی توڕه كردووه و داوای رۆیشتنی له یانه‌ی ریال مه‌درید كردووه.
2ـ ئاره‌زووی پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار دا سیلڤا، له پێناو شوێنگره‌وه كریستیانۆ له نێو میدیاكانی ئیسپانیا لێك ده‌درێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ئاره‌زووی جێهێشتنی ریال مه‌دریدی له لایه‌ن كریستیانۆ دروست كردووه.
3ـ هۆكارێكی دیكه به‌هۆی لیۆنێل مێسی و نێیمار دا سیلڤایه، ئه‌ستێره‌كه‌ی تانگۆ ساڵانه 40 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت، هێرشبه‌ره‌كه‌ی پاریس سانجێرمانیش ساڵانه 35 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت، له كاتێكدا كریستیانۆ مووچه‌ی ساڵانه‌ی 21 ملیۆن یۆرۆیه، ئه‌م جیاوازی و به‌راوردكارییه كریستیانۆی نیگه‌ران كردووه و داوای هاوتاكردنه‌وه‌ی مووچه‌كه‌ی به‌هی ئه‌م دوو یاریزانه كردووه، به‌ڵام له لایه‌ن كارگێرانی ریال مه‌درید ره‌ت كراوه‌ته‌وه.
4ـ كێشه‌ی باجی كریستیانۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئیسپانیا هۆكارێكی دیكه‌یه كه وای له رۆناڵدۆ كردوو ریال مه‌درید جێبهێڵێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هێشتا كریستیانۆ ئه‌ستۆپاكی خۆی له باره‌ی كه‌یسی خۆدزینه‌وه‌ی له باجدان نه‌سه‌لماندووه و كێشه‌كه‌ی به‌هه‌ڵبه‌ستراوی ماوه‌ته‌وه.