به‌هۆی پیاوێكه‌وه 4 هه‌ڵبژارده هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه له مۆندیالی رووسیا ده‌كه‌ن
به‌هۆی هه‌وڵدان بۆ كوشتنی سیخورێكی به‌ریتانیا، مۆندیالی رووسیا له‌ژێر مه‌ترسیدایه و هه‌ریه‌كه له هه‌ڵبژارده‌كانی ئینگلاند، ئوسترالیا، پۆڵه‌ندا و ژاپۆن هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه له مۆندیالی رووسیا ده‌كه‌ن كه كه‌متر له 3 مانگ بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌و رووداوه گه‌وره ماوه.
سێرجی سكریپاڵ سیخوری پێشووی به‌ریتانیایه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌وڵی كوشتنی خۆی و كوڕه‌كه‌ی دراوه حكوومه‌تی به‌ریتانیان تا ئێستا به‌دوای هه‌وڵده‌ره‌كان ده‌گه‌ڕێت و رووسیا تۆمه‌تبار ده‌كات.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م كه‌یسه حكوومه‌تی به‌ریتانیا بڕیاریدا ئه‌گه‌ر هاتوو رووسیا له‌پشت هه‌وڵی كوشتنی ئه‌و پیاوه بوبێت ئه‌وا هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند به‌شداری مۆندیالی رووسیا ناكات كه كه‌متر له 3 مانگ بۆ ده‌ستپێكردنی ماوه.
تۆم تۆگندات به‌رپرسی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی به‌ریتانیا یه‌كه‌مین كه‌س بوو پێشنیاری كرد به‌هۆی ئه‌و كه‌یسه‌وه ئینگلاند له مۆندیال بكشێته‌وه به‌پێی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیاش تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه و هه‌ڵبژارده‌كه‌ش چه‌ند دۆستێكی هاتۆته پاڵ.
له یه‌كه‌مین كاردانه‌وه هه‌ڵبژارده‌كانی ئوسترالیا و پۆڵه‌ندا و ژاپۆن كه سه‌ركه‌وتنیان بۆ مۆندیاله‌كه‌ی رووسیا مسۆگه‌ر كردووه هاتنه پاڵ ئینگلاند و رایان گه‌یاند ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌یسه له دژی رووسیا كۆتایی بێت ئه‌وا به‌فه‌رمی له مۆندیالی2018 ده‌كشێنه‌وه.
ئوسترالیا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، كه‌نه‌دا ئه‌مریكا و نیوزله‌ندا ئه‌ندامی هه‌واڵگری پێنج چاوه‌كه‌یه و له هه‌واڵگری سكریپاڵ سوودمه‌ند بووه هه‌ر بۆیه هه‌مان رای ئینگلاندی ده‌بێت و له مۆندیال ده‌كشێته‌وه بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن و پۆڵه‌نداش تا ئێستا روون نییه ئه‌و دوو هه‌ڵبژارده بۆ ده‌كشێنه‌وه.
له یاسای فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بۆ مۆندیال پێش ده‌ستپێكردنی یانیش له‌ناو مۆندیال پاشه‌كشه بكات ئه‌وا 8 ساڵ له مۆندیال بێ به‌ش ده‌بێت له ئه‌گه‌ر كشانه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند و هاوه‌ڵه‌كانی له مۆندیالی رووسیا به رێژه‌ی 100% ئه‌و هه‌ڵبژاردانه له جامی جیهانی2022 ـی قه‌ته‌ر بێ به‌ش ده‌بن و ناتوانن تا مۆندیالی2026 به‌شداری بكه‌ن.