به فه‌رمی بارسێلۆنا به‌یاننامه‌یه‌كی له باره‌ی گریزمان بڵاو كرده‌وه
دوای ئه‌وه‌ی میدیاكانی ئیسپانیا ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه كه یانه‌ی بارسێلۆنا به نهێنی له‌گه‌ڵ ئانتوان گریزمان رێككه‌وتووه و درێسی ژماره (7)ـی بۆ داندراوه، ئه‌مه‌ش یانه‌ی بارسای ناچاركرد به‌خێرایی به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوبكاته‌وه و سه‌رله‌به‌ری ئه‌م ده‌نگۆیانه به ناڕاست لێك بداته‌وه.
رۆژنامه‌ی سپۆرت و موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆیان وێنه‌ی ئانتوان گریزمانیان كردبووه بابه‌تی سه‌ره‌كی رۆژنامه‌كه‌یان و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ گریزمانی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید گه‌یشتۆته رێككه‌وتن و له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به فه‌رمی درێسی ژماره 7 له یاریگه‌ی كامپ نوو به‌رز ده‌كاته‌وه.
بارسێلۆنا به‌خێرایی له باره‌ی ئه‌م ده‌نگۆیانه هاته ده‌نگ و له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌ریدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌م هه‌واڵانه سه‌رله‌به‌ری ناڕاسته و نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا ڕێز له ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌گرێت و هیچ گفتووگۆیه‌كی له پێناو گواستنه‌وه‌ی گریزمان نه‌كردووه و نیگه‌رانیشه له بڵابوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه كه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی جیاواز بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ئانتوان گریزمانی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له هاوینی 2014 به بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی ریال سوسیداده‌وه بۆ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید گواسترایه‌وه و تائێستا 268 یاری بۆ یانه‌ی مه‌دریدییه‌كه ئه‌نجام داوه و 105 گۆڵ و 38 ئاسیستی كردووه.