تۆتی به‌ره‌و یانه‌یه‌كی پله‌دووی ژاپۆنی به‌ڕێوه‌یه
تۆكیۆ ڤێردی یانه‌یه‌كی پله‌ی دووی خولی ژاپۆنی رایگه‌یاندووه كه له واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ فرانچێسكۆ تۆتی ئیتاڵی نزیك بوونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 28 حوزه‌یرانی 2017، یۆیا كۆرابایاچی وته‌بێژی فه‌رمی یانه ژاپۆنیه‌كه له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی فڕه‌نسا رایگه‌یاندووه كه‌گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ فرانسیسكۆ تۆتی یاریزانی پێشووی رۆما ده‌ستپێكردووه و یاریزانه‌كه‌ش به گرنگیه‌وه سه‌یری گرێبه‌سته‌كه ده‌كات و له رێگان بۆ ته‌واو كردنی گرێبه‌سته‌كه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ئیتاڵیا تۆتی 40 ساڵ داوای له یانه ژاپۆنیه‌كه كردووه مووچه‌ی ساڵانه‌ی بگه‌یه‌ننه 3 ملیۆن یۆر و گرێبه‌سته‌كه‌شی بۆ ماوه‌ی ساڵێك ده‌بێت له‌گه‌ڵ توانای نوێكردنه‌وه‌ی بۆ ساڵێكی دیكه.