به فه‌رمی تۆتێنهام ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی هاری كه‌ینی راگه‌یاند
تۆتێنهام هۆتسپێرزی ئینگلیزی به فه‌رمی ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی هاری كه‌ینی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی به‌هۆی پێكانه‌وه راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 14 مارسی 2018، تۆتێنهام به‌فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی رایگه‌یاند هاری كه‌ین به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی تووشی بوو بۆ ماوه‌ی مانگێك دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
یانه ئینگلیزیه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه هاری كه‌ین له به‌سته‌ره‌كانی پێی راستییه‌تی و به‌هۆیه‌وه مانگێك یان زیاتری پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه یاریگه‌كان.
به‌م هۆیه‌وه پێشبینی ده‌كرێت كه‌ین له 5 یاری داهاتووی پرێمه‌رلیگ داببڕێت له‌گه‌ڵ یارییه‌كی جامی فا به‌رامبه‌ر سوانزی سیتی و یارییه‌كی پێشكۆتایی ئه‌گه‌ر یانه‌كه‌ی بگاته ئه‌و قۆناخه.
كه‌ین هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ده‌ستدانی گۆڵكاری پرێمه‌رلیگی له‌سه‌ره كه له دوو وه‌رزی رابردوو به‌ده‌ستیهێنا، له كاتێكدا محه‌مه‌د سه‌ڵاح هه‌مان ژماره‌ی گۆڵی هه‌یه و سێرخیۆ ئاگوێرۆش به 21گۆڵی له خانه‌ی سێیه‌م ده‌بینرێت.