"مێسی بۆ بارسێلۆنا داوای محه‌مه‌د سه‌ڵاح ده‌كات"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا له به‌رپرسێكی یانه‌ی بارسێلۆنا زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه مێسی داوای له سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی كردووه له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوو محه‌مه‌د سه‌ڵاح به‌ره‌و بارسا بهێنن.
رۆژنامه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌كه به به‌ڵی وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی مێسییان داوه‌ته‌وه و پێیانوایه به گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره میسرییه‌كه مێسییه‌كی دیكه‌ش بۆ بارسێلۆنا زیاد ده‌بێت.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئه‌م وه‌رزه پێش مێسی و كریستیانۆ كه‌وتۆته‌وه و تاكه یاریزانه كه له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 43 گۆڵی كردووه و به 31 گۆڵیش لوتكه‌ی گۆڵكارانی پرێمه‌رلیگی گرتووه و یانه‌كه‌شی له فایناڵی چامپیۆنزلیگ نزیك كردۆته‌وه.