رۆناڵدۆ دوای 16 ساڵ نهێنی ستایلی قژبڕینەکەی 2002 ئاشکرا دەکات

بۆ ئەوەی پێکانەکەیان بیربچێتەوە بەم شێوە قژیان تاشی

رۆناڵدۆی بڕازیلی بۆیەکەمجار پەردە لەسەر نهێنی ستایلی قژە بەناوبانگەکەی مۆندیالی 2002 هەڵدەداتەوە و ئەو شێوازە وژبڕینە سەیروسەمەرەیە بۆ لەبیرکردنی پێکانەکەی دەگێڕێتەوە.
رۆناڵدۆی دیاردەی بڕازیلی کە لە مۆندیالی 2002 بە تۆمارکردنی 8 گۆڵ بووە گۆڵکاری مۆندیال و لەگەڵ هەڵبژاردەکەشی بووە پاڵەوان، دوای 16 ساڵ نهێنی ئەو ستایلە ئاشکرا دەکات، کە لە کۆریا و ژاپۆن قسەی زۆری لەبارەوە کرا و رۆناڵدۆ تەنیا بەشی پێشەوەی قژی نەتاشیبوو.
رۆناڵدۆ دەڵێت، بۆ ئەوەی خەڵک پێکانەکەی منیان لەبیر بچێتەوە، کە پێش دەستپێکردنی مۆندیالەکە لە ئەژنۆی لەگەڵ ئینتەر میلان تووشی پێکانێکی سەختبووم، بڕیارم دا قژم بە ستایلێکی سەرنجڕاکێش بتاشم، بۆ ئەوەی هەمووان قسەی لەبارەوە بکەن و پێکانەکەی منیان بیر بچێتەوە و بە ئاسوودەیی یاریی بکەم.