زێدان بۆ یه‌كه‌مجار نهێنییه‌ك له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا بۆ یه‌كه‌مجار شێوازی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ و شوێنگره‌وه‌ی سانتیاگۆ سۆلاری ئاشكرا ده‌كات.
زینه‌دین زێدان له لێدوانێكدا بۆ تۆڕی هه‌واڵی (بی ئێن سپۆرت) ده‌ڵێت: دوای شكسته‌كه‌ی ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئا‌یاكس، راسته‌وخۆ هه‌ر هه‌مان شه‌و فلۆرێنتینۆ پێرێز په‌یوه‌ندی پێوه كردم.
زیزۆ گوتیشی: گفتووگۆی من و پێرێز له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌م زۆر نه‌خایاند هه‌موو شتێك له ماوه‌ی 3 رۆژ یه‌كلایی بووه‌وه.
زیزۆ ده‌شڵێت: كاتێك گه‌ڕامه‌وه هه‌ست به گۆڕانكاری زۆر ناكه‌م، به‌خێرایی هه‌موو پشتگیرییه‌كم بۆ دووپات كرایه‌وه و هه‌موومان ته‌نیا له‌م وه‌رزه هه‌وڵده‌ده‌ین له پله‌یه‌كی باش ماڵئاوایی بكه‌ین و هه‌مووان ده‌زانن بردنه‌وه‌ی نازناو له‌م وه‌رزه بۆ ریال مه‌درید بۆته مه‌حاڵ.
زینه‌یدن زێدان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد بۆ وه‌رزی داهاتوو زۆر گه‌شبینه و دڵنیایه له‌وه‌ی ده‌توانێت تیپێكی باش بۆ ركابه‌ری كردنی نازناوه‌كان دروست بكاته‌وه.
زێدان دوای نزیكه‌ی 10 مانگ دووركه‌وتنه‌وه له ریال مه‌درید جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه و به گرێبه‌ستێك تا 2022 و له یه‌كه‌مین یاریشی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به سێلتا ڤیگۆ هێنا.