دوایین زانیاریی له باره‌ی ئاماده‌كاری و یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق
له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كان بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2018ـی ڕووسیا، له ئێستادا هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنانی له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ كردۆته‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ئێستادا بانگهێشتی 26 یاریزانی كردووه، له نێویاندا به‌رگریكاری كوردی یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ردی سیامه‌ند ده‌بینرێت، له كۆتایی واده‌ی كه‌مپه‌كه‌ی هه‌ولێر 3 یاریزان دوور ده‌خرێته‌وه و به 23 یاریزانه‌وه بۆ یارییه‌كه‌ی دۆستانه له به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سووریا رووده‌كه‌ن وڵاتی ئێران كه یارییه‌كه له 17ـی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه ده‌چێت.
دواتر هه‌ڵبژارده‌ی عێراق خۆی بۆ دوو یاری له میانه‌ی یارییه‌كانی پاڵاوتنی ئاسیا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018 ئاماده ده‌كات، له 24ـی ئه‌م مانگه رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی تایله‌ند ده‌بێته‌وه، پاشان له 29/3 دوایاریی خۆی له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان له به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ڤێنتنام ئه‌نجام ده‌دات.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌می پاڵاوتنی ئاسیا یاریی ده‌كات، 4 یاری كردووه، خاوه‌ن 2 بردنه‌وه و 2 یه‌كسانبوونه، پێویستی به بردنه‌وه‌یه له هه‌ردوو یارییه‌كه تا به یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بگاته قۆناخی داهاتووی پاڵاوتنی مۆندیالی 2018ـی رووسیا و پاڵاوتنی ئاسیای 2019ـی ئیمارات.