گواردیۆلا دەیەوێت لە بارسێلۆنا واز لە راهێنەرایەتی بهێنێت

دەیەوێت لە کوێ دەستیپێکرد هەر لەوێش کۆتایی بە سەردەمی راهێنەرایەتی خۆی بهێنێت

گواردیۆلا دەیەوێت لە بارسێلۆنا کۆاتیی بە سەردەمی راهێنەرایەتی خۆی بهێنێت و جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ئەو یانە کەتەلۆنییە.

لەمیانی دیمانەیەکی تەلەڤیزۆنی لە بەرنامەی (جیهانی ڤاڵدانۆ)دا، کە بەشێکی لە تویتەر بڵاوکراوەتەوە، پیپ گواردیۆلای بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بۆیەکەمجار ئاشکرای دەکات، حەز دەکات لە بارسێلۆناوە واز لە راهێنەرایەتی بهێنێت و لە دوایین وێستگەی راهێنەرایەتیدا ببێتە راهێنەری لاوانی یانەکە، کە پێشتر هەر لەو یانە ساڵی 2008 دەستی بە راهێنەرایەتی کرد.

گواردیۆلا کە وەرزی رابردوو لەگەڵ مانچێستەر سیتی بووە پاڵەوانی پرێمەرلیگ، دوای ئەوەی بارسێلۆنای بەجێهێشت بووە راهێنەری بایرن میونشن، ئینجا دواتر بووە بەڕێوەبەری هونەری مان سیتی.