ئیبراهیمۆڤیچ دەچێتە ئەیسی میلان؟
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ په‌یوه‌ندیكردنی به ئه‌یسی میلان دوور ده‌خاته‌وه و له لێدوانێكدا ئاماده‌یی خۆی نیشاندا به مانه‌وه له یانه‌ی لۆس ئانجلۆس گالاكسی ئه‌مریكی و ده‌یه‌وێت له‌وێ به‌رده‌وام بێت له یاریكردن.
ئیبراهیمۆڤیچ لەبارەی داهاتووی خۆی دەڵێت 'یانه‌كانی ئه‌وروپا گرنگیم پێ ده‌ده‌ن به‌ڵام ده‌مه‌وێت له گالاكسی بمێنمه‌وه، لێره دڵخۆشم. كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌م گالاكسی باشتر بێت، ناچمه هیچ شوێنێك چونكه موڵكی ئه‌م یانه‌یه‌م، باش ده‌زانم یانه‌كه ده‌یه‌وێت گۆڕانكاری گه‌وره بكات'.
هەروەها ئیبرا کە دەنگۆی ئەوە هەیە بچێتە ئیسی میلان، گوتیشی 'لێره نیم بۆ ئه‌وه‌ی پشوو بده‌م، بۆ ئه‌وه لێره‌م نازناوه‌كان ببه‌مه‌وه و ركابه‌ری بكه‌م، باشترین تیپم ده‌وێت بێگومان منیش باشترینم، ده‌مه‌وێت هه‌ست بكه‌ن یانه‌كه‌شم وه‌كو خۆمه.
ماوه‌ی شه‌ش بۆ حه‌وت مانگه لێره یاریی ده‌كه‌م، كارگێری یانه له‌باره‌ی داواكارییه‌كانمه‌وه هه‌موو شتێك ده‌زانن، هه‌موو بڕیارێكش له‌ده‌ست ئه‌وانه و زۆر هاوكارن و له‌گه‌ڵم باشن، په‌یوه‌ندییه‌كی باشم هه‌یه و هه‌ست به دڵه‌راوكێی ناكه‌م له‌به‌ر ئه‌وه به جدی كار له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م ده‌كه‌م و ده‌مه‌وێت بمێنمه‌وه'.