بارسێلۆنا بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و یه‌كه‌مجاره په‌نا بۆ پێكهاته‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌بات
یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌مشه‌و یه‌كه‌مین یاری له وه‌رزی نوێی لالیگا له یاریگه‌ی كامپ نوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریال بێتیس ده‌كات.
ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له پێكهاته‌یه‌كی جیاواز یاری ده‌كات، به‌وپێیه‌ی به‌شێكی زۆر له یاریزانه‌كان به‌هۆی پێكانه‌وه و لایه‌نی هونه‌رییه‌وه دابڕاون.
دیارترین ئه‌و یاریزانانه‌ی كه به‌شداریی یه‌كه‌مین یاری یانه‌كه‌یان له وه‌رزی نوێی لالیگا ناكه‌ن، پێكهاتوون له (لویس سوارێز، ئه‌ندرێس ئینیێستا، جیرارد پیكێ، تۆماس ڤێرمایلین و رافینها).
به گوێره‌ی پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، ڤاڵڤێردی به ناچاری بۆ ئه‌م یارییه په‌نای بۆ ئاردا توران بردووه كه ئێستا به گه‌رمی باس له رۆیشتنی ئه‌و یاریزانه له بارسێلۆنا ده‌كرێت.
له یارییه‌كی ئه‌مشه‌و، له دوای پێكانی سوارێز و رۆیشتنی نێیمار هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی MSN نامێنێت، مێسی به ته‌نیا به دوو باڵی شكاوه‌وه رووبه‌ڕووی ریال بێتیس ده‌بێته‌وه.
پێگه‌ی موندو دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بلاوگرانا بۆ ئه‌م یارییه به‌م پێكهاته‌یه‌ی خواره‌وه یاری ده‌كات.
گۆڵپارێز: تیر شتیگن
به‌رگریكاران: سێمیدۆ، ماسكیرانۆ، ئۆمتیتی و ئالبا
ناوه‌راستكاران: راكیتیچ، بۆسكێتس و ئه‌ندریا گۆمێز
هێرشبه‌ران: مێسی، ئه‌لكاسێر و دیۆلۆفیۆ
یانه‌ی بارسێلۆنا له یه‌كه‌مین گه‌ڕی وه‌رزی 2017 ـ 2018ـی لالیگا ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 09:15 خولهك به كاتی هه‌ولێر میوانداریی یانه‌ی ریال بێتیس ده‌كات.