بریارێكی گرینگ پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی كلاسیكۆی ئیسپانیا
پێش ئه‌نجامدانی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا، له پێناو سه‌لامه‌تی هانده‌ران به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی شاری بارسێلۆنا بڕیارێكی گرینگی به‌سوودی هانده‌ران دا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 13 ئابی 2017، شاره‌وانی بارسێلۆنا بڕیاریدا ماوه‌ی كاركردنی فه‌رمانبه‌رانی میترۆی كه‌ته‌لۆنیا زیاد بكات كه تایبه‌ته به گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی ناوه‌راستی شار و ده‌وروبه‌ری یاریگه‌ی كامپ نوو.
به‌رپرسی میترۆی بارسێلۆنا له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆیان موژده‌یان به هانده‌ران دا كه فه‌رمانبه‌رانیان تا دره‌نگایی شه‌و له‌سه‌ر كاركردن و كارئاسانی بۆ هانده‌ران و گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیان ئاماده ده‌بن.
ئه‌م كاره له پێناو دووركه‌وتنه‌وه له قه‌ڵه‌باڵغی و رێگرتن له كاری تیرورستی كراوه تاوه‌كو هانده‌ران له دوای كۆتایی یارییه‌كه پاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ر ده‌رگاكانی یاریگه و شه‌قامه‌كان دروست نه‌كه‌ن، به‌وپێیه‌ی دڵنیا كراونه‌وه له بوونی میترۆ تا دره‌نگایی شه‌و.
ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 11:00 به كاتی باشووری كوردستان، له یاری چوونی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا، له یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی ریال مه‌درید ده‌كات، یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش له رۆژی چوارشه‌ممه داهاتوو له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له كاتژمێر 12:00ـی شه‌و ده‌كرێت.