به ڤیدیۆ... گۆڵه سه‌یروسه‌مه‌ره‌كه‌ی ڤیراتی كاردانه‌وه‌ی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه
یانه‌ی پاریس سانجێرمان له گه‌ڕی 36ـه‌مینی لیگ وه‌نی فره‌نسا میوانداریی یانه‌ی باستیای كرد و یارییه‌كه‌شی به 5 گۆڵی بێوه‌ڵام برده‌وه، به‌ڵام گۆڵی دووه‌می ماركۆ ڤیراتی هه‌رایه‌كی زۆری نایه‌وه.
لۆكاس مۆرای به‌رازیلی له خوله‌كی 32 گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ یانه پاریسییه‌كه تۆمار كرد، دوو خوله‌ك دواتر، بله‌یس ماتویدی ناوه‌ڕاستكاری پاریس سانجێرمان له نێو ناوچه‌ی سزای یانه‌ی به‌رامبه‌ر كه‌وته خواره‌وه، به‌ڵام ناوبژیوان به‌سوودی یانه‌ی باستیا به‌رده‌وامی به یارییه‌كه‌دا و به‌سوودی یانه‌ی باستیا ناوبژیوان لێدانی سزای هه‌ژمارنه‌كرد، به‌ڵام دواتر رووداوه‌كه به‌سوودی پاریسییه‌كان كۆتایی هات، كاتێك تۆپه‌كه ده‌كه‌وێته ژێر قاچی ماركۆ ڤیراتی، ئه‌و ناوه‌ڕاستكاره ئیتاڵیاییه له دووره‌وه تۆپێك راده‌وه‌شێنێت و گۆڵی دووه‌م تۆمار ده‌كات، له كاتێكدا یارییه‌كه جۆرێك له سیستی خاوبوونه‌وه‌ی پێوه‌دیار بوو، پێش گۆڵه‌كه‌ش دراكسله‌ری یاریزانی ئه‌ڵمانی داوای له ڤیراتی هاوڕێی كرد تۆپێكه فڕێ بداته ده‌ره‌وه‌ی یاریگه، به‌ڵام ئه‌و به گوێی نه‌كرد و گۆڵێكی كوشنده‌ی تۆمار كرد و ئه‌م دیمه‌نه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شه‌رمه‌زاری بۆ ڤیراتی شكایه‌وه.